شتی سەیرو سەمەرە ! ، مەلا برایم مەجید پوور

ماوەیەک لەمەو بەر بەڕێز کاک مستەفای هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ژێردەستی ئێران ،

mela-braym-mejidpur-0

مەلا برایم مەجیدپوور

 یان بەزۆربە ئێرانەوە چەسپێندراو سەفەری ئەمریکای کرد ،لەوێ دەگەڵ چەند بەرپرس و کار بەدەست وسیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە قسەی کرد.

ئەوە بو بە هۆی باس و خواسی ئەحزاب و ئەفڕادی کورد و فارس و هیتر، سەرجەمیان دەستیان کرد بە تەعبیر و تەفسیر و ڕەخنە وگلە و گازندە، کردیان بە کراسی عوسمان و بەخوێنەوە بە کۆڵاناندا دەیان گێڕا ! هەرکامەیان بە بەرژەوەندی خۆی لێکی دەداوە و شرۆڤەی دەکرد. دروست کاویژی ئەو تانە و تەشەرانەیان دەکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران کردونی و دەیکا. نامەوێ بچمە قوڵای باسەکە و بڵێم: فڵان کەس وای کوت و فیسارە کەس وا دەڵێی و…. تەعبرو تەفسیر ئازادە و خراپ نیە. بە باوەڕی من ئەوسەفەرە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگری دەرخست کە برێتیە لەوەی نەژاد پەرستی فاشیانەی فارسەکان لە قالبی دەسەڵات و سیاسەت بازاندا خۆی دەنوێنێی و لـە پێشدا بێناوەرۆکی دروشمـەکانی ئـوپـوزیسیۆنی ئـێرانی دەگەێێنێ کە بە هەق بڕوایان بە دیاریکردنی چارەی خۆنوسین بۆ کورد نیە. لـە لایەکیتر بـە حیزبە کوردیەکانیش دەڵێ : ئـەو تـورەکەی بـۆ درۆو دەلەسەی ئوپوزیسیۆنی غەیرە کوردتان هەڵدوروە بنەکەی کونە وهیچی تێداڕاناوەستێی. پێمان دەڵی : گومان لـەوە دانیە مەسەلـەی کورد بە جۆرێک ئاڵۆزو شێوێندراوە ، کوردستان بە جۆرێک لەت و کوت کراوە ، ئەحزابی کوردی ئەوەندە پرش و بڵاون، چارەسەری گرفتەکان و ڕزگاری نیشتمان و گەل ئەوەندەی تەعبیری ناراستی لێدراوە ، حەل بـوونەکەی محاڵ نـەیە بەڵام سەخت و دژوارە. حاشا لەوەش ناکرێ گەلێک سادقانە تێکۆشاوین قوربانی زۆر بە نرخمان داوە کەچی ئامانجی ئەسلێمان وەدەست نەهێناوە.

هۆکاری زۆرن (١ ) چوار وڵاتی داگیرکەر و جینایەتکار بە تەواوی دەورەیان لێداوین ، لە باری نیزامیەوە لە ئێمە بەهێزترن و کەرەسە و ئیمکاناتی سەرکوت و وێرانیان بەلێشاوە. ( ٢ ) زلهێزانی دنیا بە راستی پشتگیریمان ناکەن و بگرە سات و سەودامان پێدەکەن.( ٣) لە هەموی ئەوانە گرینگترخۆمانین بەو مانایە حیزبە کوردیە کان نەمانتوانیوە لە سەر ئەسڵێک ساغ بینەوە و بەیەکەوە کاری بۆ بکەین کە بریتیە لە ڕزگاری نیشتمان و گەل . بروانە یەکێک خودموختاری ، ئەویتر فدڕاڵی، یەکێ کانتۆن، ئەویتر کارتۆن ، یەکێک ئیسلامیزم ، ئەویتریان سۆسیالیزم و و….، بەو جۆرەش گەلەکەمان دابەشکردوە و دژی یەکتر ڕامان هێناون ولە بەریەکمان ڕاگرتون و یەکگرتویی وهاوکاری وەلانراوە. دەگەڵ ڕیزم بۆهەمویان وەک باوەڕبۆ خاوەنەکانیان ، بەڵام هەموی ئەوانە پیویستیان بە وڵاتێکی ئازادو گەلێکی سەر بەخۆهەیە. بەبێی ساغبونـەوە لـە سەر پێداویستی گەلو نیشتمانو وەدوا خستنی بەرژەوەندی حیزبی و تاکیەکان باس لە یەکگرتویی وهاو کاری شتێکی سەیرو سەمەرەیە . دیاریکردنی بەرنامەو ڕیگا بۆ حیزبی غەیری خۆشت هەرسەیرو سەمەرەیە . پێکهێنانی دەستەیەکی بـەڕێوەبەری هـاوبـەشی حیزبـە کوردیەکان، ڕێـکخستنی هێزێکی هـاوبـەش لـەژێـر فـەرمـانـدەیـیـەکی گشتی و دامەزراندنی دەستەی نوێنەرایەتی هاوبەش لەدەرەوە ، تاکە ڕێگایەکە بۆ بەرەنگار بونەوەی هەر چەشنە مەترسیەک و گەیشتن بـەئـامـانجی گەلەکەمان و دوایی هێنان بەو قسەو قسەڵۆک وتانەو تەشەرانە . هەتا ئەو بەرنامەیە دانەبەزێندرێی، هەرحیزبێک سەربەخۆ بە پیی بەرنامەی خۆی هەنگاو دەنێیو وەک نوێنەری کوردستانیش قسەبکا سەرئەنجام پاشا گەردانی لێی ساز دەبێی .

ئەگەرڕێبەری حیزبێک سەفەری کرد بۆچی دەبێێ بکەوێتە بەرپەلامارو ڕەخنە وتیرو توانج ولەوەش زیاتر دەیان تۆمەت وبوختانی دەدەنە پاڵ !! راستی ئەوەیە هەر حیزبێکی سیاسی مافی ئەوەی هەیە سەفەر بۆ وڵاتان بکا ، دەگەڵ کەسان وحیزبەکان و ئەفڕادی دەوڵەتانیش دابنیشێ و وتو وێژ بکا. ڕەنگە ئەو سەفەرەو دانیشتنانە بەدڵی من و تۆش نەبێی. ئەوەی بۆ هەموحیزبوسازمان وکەسایەتیەک هێڵی سورە وبەزاندنی نەک ڕەخنە بەڵکو بەرەنگاری توندی دەوێی، بەژەوەندی گشتی گەلی کوردستانە . ئـەوانـەی دۆستن دەتـوانن تێبینیەکانیان لە ڕیگای پێوەندیەکان بگەێێنن. ئەگەر دوژمنیش بن،ئاساییە قسەی چاکیان بەزاری دانایە وبۆنیگەرانیش نابێی.بەداخەوە هەلسوکەوتی زۆرێک لەئێمەمانان لەو بوارانەدا دروست ئەوەیە کە دوژمن گەرەکیەتی. ئێمە دەگەڵ ئەوەی شتێکمان بیست پێش ئەوەی لێکی دەینەوەوهەڵیسەنگێنین و ڕاستی و درۆیەکەی ساغ کەینەوە گورج دای دەگژێینێ و چۆنمان حەز لێیە ئاوای تـەعبیر دەکەینەوە. بیلا تەشبیە! وەک قازیەکانی کۆماری ئیسڵامی گۆمان لێکراوئیعدام دەکەینو دوایە پەروەندەکەی چاولێدەکەین !! ئێمە لـەلایەک دروشمی ئـازادیـو دێمۆکراسیمان بـەدەستەوە گرتـوە لەلایەکیتر هەر کەس وەک ئێمە بیر نەکاتەوە ، سەفەری بەکەیفی ئێمە نەکا دەکەوێتە بەر ڕێژنەی پـەلامارو تیرو تـوانجان، باشە ئەوە کەی دێمۆکڕاسی وئازادیە؟ ئەوە خۆمانین زمانمان بۆ ئیخۆمان بە خێرناگەڕێو بۆ دوژمنان شەکری لیدەبارێی.هەرئەوەش بۆتە تێشوی تەبلیغاتوتەنانەت هێرشو پەلاماری دوژمنان. ئەوە خۆمانین ڕەوتی خەباتەکەمان سست کردوە ، ڕێگای گەیشتن بەئامانجمان دور خستۆتەوە ، نوکی هێرشی زمان و قەڵەممان لە خۆمان کردوەو لە ژێر ناوی ئیدەو ئایین ئـامانجی ئەسڵیمان لەبیر بردۆتەوە .

 دەبا ڕێنوێن و هاوکاری یەک بین ، نەک بەناوی رەخنە کەسایەتی یەکتر بشکێنین.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٣ گەلاوێژی ٢٧١٨

٢٥ / ٧ / ٢٠١٨

  

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو