ئاگاداری بۆ کوردستانیانی دەڤەری واشنگتن

کوردستانیانی بەرێز   

هاونیشتمانانی تێکۆشەر    

ئەندام و لایەنگرانی حیزب   


بەرێزەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە بۆ بەرزڕاگرتنی یادوو بیرەوەری ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٣مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیتەی گشتی حیزب بە هاوکاری و پاڵپشتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، لە ئەمریکا؛ رێورەسمێک بەرێوە دەبات.

داوا لە دۆستان، کوردستانیانی وڵاتپارێز، ئەندام و لایەنگرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان دەکەین کە بۆ زیندوو راگرتنی ئەم یادە مەزنەو پشتیوانی بەردەوام لە راسان و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان لە وەرزی نوێی خەبات دا، بەشداری ئەم یادە پیرۆزە بن، بەم جۆرە رێز لە تێکۆشانی بێوچانی رۆڵە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان بگرن، کە خۆنەویستانە لە پێناو ئازادی کوردو کوردستان دا، بە گژ داگیرکەرانی کۆماری پەت و سێدارەدا چوونەوە.

ئامادە بوون و بەشداریتان لەم یادەدا، هێمای پشتیوانی لە بزوتنەوەی رەوای کوردستان بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.

شکاوە بێ ئاڵای خەباتی رزگاریخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێبەرایەتی حیزبی دێموکرات.

بڵێسەدار بێ مەشخەڵانی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵیادی دامەزراندی حیزبی دێموکراتی کوردستان.

رێکەوت:

٢٦ی ئاگوستی ٢٠١٨

کات: ١٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ تاکوو ٨ی ئێوارێ

شوێن:

4603James Madison hwy

Haymarket VA 20169

بۆ زانیاری پتر پێوەندی بگرن:

703-508-2878

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو