ئاگاداری سمیناری یادی ڕیبەری شەهیدی د. سەعید و هاوڕییانی لە شیستاتریفی ستۆکهوڵم

کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی شەممە ١٥ سپتامبری ٢٠١٨ بۆ ڕیزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ڕیبەری هەڵکەوتووی نەتەوەکەمان ، شەهیدی نەمر د. سەعید سکرتێری پێشووی حیزب


وشەهیدان کاک فەتاح عەبدوولی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی حیزب لە دەرەوەی وڵات و کاک هومایون ئەدەڵان بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئەڵمان ، و مەحکووم کردنی تیروریزمی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی سمیناریک پێک دێنیت. لە ئەو سمینارەدا هەردوو بەڕیزان د. خالید خەیاتی مامۆستای زانکۆ و د. هاشم ئەحمەدزادە مامۆستای زانکۆ هەر یەکە باسێک سەبارەت بە ماشینی تێرۆری کۆماری ئیسلامی پێشکەش دەکەن.

بەشداریتان نیشانەی ڕیزگرتنە لە شەهیدانی ١٧ سپتامبر و ڕیسواکردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

ڕیکەوت رۆژی شەممە 15سپتامبری 2018

شوێن: شیستاتریف, ستۆکهوڵم

کاتژمێر: 12.30 تا 15.30

 

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو