لە رۆژی بێسەروشوێنكراواندا: چارەنوسیان ئاشكرا بكەن

ئەمرۆ 30 ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنكراوانی جیهانە، كوردستانیش هەرێمێكە لە وڵاتێك چ خۆی و چ عێراق، یەكێكە لەو 30 وڵاتەی جیهان كە هاووڵاتیانی تێدایە بێسەروشوێنكراون بەهۆكاری سیاسی،


لە ئاستی جیهان ژمارەیان بە 46000 كەس دیاریكراوە، ئەوانەی تۆماركراون لە ناوەندە جیهانیەكان بە تایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان و خاچی سوری جیهانی و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەرو شوێنكردن و …. لە كاتێكدا تەنها ژمارەی بێسەرو شوێنكراوانی ئەنفال و بارزانی و فەیلی چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە.

بێسەروشوێنكردن تاوانێكی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە، هیچ دەسەڵات و گروپێك مافی بێسەروشوێنكردنی هاووڵاتیانیان نییە، تاوانكار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا رزگاری بێت.

بە بێسەروشوێنكردنی مرۆڤ، پێشێلی مافی ژیان، مافی داكۆكی لە خۆ، مافی ئەشكەنجە نەكردن، مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە، مافی ناسنامە، مافی وتنی راستیەكان، مافی قەرەبووكردنەوەو داوای لێبوردنكردن ….. ی قوربانی پێشێلكراوە، هاوكات بێسەروشوێنكردن پێشێلی مافی بنەماڵەكانیشیانە لە دابین نەكردنی ئاسایش ، مافی ئابووری بۆ ژیان، مافی خوێندن، چارەسەری تەندروستی.

لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەكردنی بونسەروشوێنكردن بەسۆی بیروباوەڕی جیای سیاسییەوە لە كوردستان داواكارین:

1- حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنكراوان، هۆكاری بێسەروشوێنكردن و هۆكاری مردن، شوێنی مردنیان بڵاو بكاتەوە، ئەوانەشی ماون ئازادیان بكات.

2- شوێنی كۆكردنەوەی بێسەروشوێنكراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو شوێنكراوان و دروست كردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.

3- بە یاسا بێسەروشوێنكردن لە كوردستان قەدەغە بكرێت.

4- داوای لێبوردن لە بنەماڵەكانیان بكرێت و پەیمانی دوبارە نەكردنەوەی بدرێت.

5- روفاتی قوربانییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ كەسوكاریان.

6- قەرەبووی ئابووری كەسوكاریان بكرێتەوە بۆ ماوەی رابردوو، ژیانێكی شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بكرێت لە روی دارایی و خوێندن و چارەسەری تەندروستییەوە.

7- بە یاسا پارێز بەندی بۆ كەسوكاری قوربانیان، پارێزەرەكانیان، رێكخراوەكانیان دیاریبكرێت بۆ التنیی راستییەكان و داكۆكیكردن لە مافەكانیان.

8- پێویستە زیندانەكانی كوردستان سجلی هاتووان و دەرچوانی هەبێت، هیچ كەسێك لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەكان زیندانی نەكرێن.

9- بێسەرو شوێنكردن وەك تاوان سەیر بكرێت و بكەرانی سزا بدرێن، بڕیاردەران، ئەنجامدەران، هاندەران لە سزا نابێتت رزگاریان بێت.

 

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

كردستان بدون ابادە

30-8-2018

 

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو