سوپاس و پێزانین

لە رۆژانی رابردوودا بە هۆی کۆستی کۆچی دوایی عیزەدین ئیسلامی” ژمارەیەکی زۆر لە هاورێیان، دۆستان و ئاشنایان لە رێگای دوور و نیزیکەوە بە بەشداریی خۆیان لە پرسەی بنەماڵەمان لە شاری ئورێبرۆ، هەروەها سەردانی بنەماڵەمان و پێوەندی تەلەفۆنی، پەیام لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە، سوکناییان بەخشی بە قورسایی غەم و پەژارەی ئێمە لەو کۆستەدا و یارمەتیدەر و پشتیوانمان بوون.

 بەشداری و هاودەری دۆست و هاورێیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بوو بە هۆی کەم کردنەوەی غەمی ئەو کۆستە قورسە لە سەر شانی بنەماڵەکەمان. سوپاسی بێ پایانی خۆمان پێشکەش بە ئێوە ئازیزان دەکەین و بە ئەرکی خۆمان دەزانین بە ناوی بنەماڵەی” خەلیفەزادە و ئیسلامی”چەپکە گوڵی رێز و پێزانین ئاراستەی هەموو لایەک، بەتایبەت ئەو هاورێیانەی کە لە ماوەی ئەو چەند رۆژە دا زۆر لە گەلمان ماندوو بوون بکەین و دەستی هاوغەمی و هاودەردیتان بکۆشین.

بەرێز و حورمەتەوە

 بنەمالەی پەروانە ئیسلامی و مەجید خەلیفەزادە هالسبێری، سوێد

2018/9/3

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو