ئه‌ی شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو، ئه‌ی فرمێسکی قه‌تیس ماوی گلێنه‌ی چاوی فریشته‌ی ئازادی، ئه‌ی مامۆستای بیری به‌رزه‌فڕی و هه‌ڵۆیی، ئه‌ی ره‌مزی پیرۆزی ایه‌تی.
پێم بڵێ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ته‌ریده له ناوه‌دا، له‌م ده‌وره‌دا که ده‌ور ده‌وری رێگران و هه‌ل هه‌لی داوبازانه، بێ رێنوێنی تۆ چۆن به مه‌ڵبه‌ندی سه‌ر‌فرازی زه‌فه‌ر برین و چۆن جاڕه گوڵی به ئاوات گه‌یشتن بدۆزینه‌وه؟
ئه‌ی ئاشنا به خه‌می خه‌مباران و خه‌ون و خۆزگه‌ی هه‌ژاران و برینداران، تا تۆمان بۆی په‌نجه‌ره‌ی هیواکانمان به‌ره‌و ئاسۆی روونی بروا ده‌کرایه‌وه، ئامۆژگاریه‌کانت رێ‌یان نه‌ده‌دا رابردوو داهاتوومان قووت بدا‌و خه‌ونی گران برژێته نێو بێداریمان.
ئه‌ی مامۆستای مه‌کته‌بی ایه‌تی، تۆ بووی له وه‌رزی راخوشینی ئه‌ستێره‌کان و مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵۆکاندا و له‌و کات و ساته‌دا که ئاواته‌کانمان یه‌ک له دوای یه‌ک له بار ئه‌چوون، له گێژه‌نی ئازار و ئاژاوه‌وه به‌ره‌و به‌ستێنی به‌خته‌وه‌ر‌یت ئه‌بردین.
ئێمه رێبوارانی رێگای پێشه‌وای شه‌هید به ده‌ریایه‌ک تینویه‌تیمان نه‌ده‌شکا، به‌ڵام به چه‌ند دڵۆپ له ئامؤژگاریی زانایانه‌ت هه‌موو گیانمان فێنک ده‌بووه‌وه.
تا تۆمان بووی له ده‌لاقه‌ی یه‌قینه‌وه ده‌مانروانییه باخچه‌ی هیوا. تا تۆمان بووی زمان و هه‌نگاومان یه‌ک بوون. ئێستا بێ تۆ چۆن بتوانین ئاگری نه‌کوژاوه له بیرماندا هه‌ڵ که‌ین و چۆن نه‌هێڵین ئاگره‌که‌مان ببێته خۆڵه مێش و چاوی خۆمانی پێ بێته گل؟
شه‌هیدی مه‌زن! بڵێی بێ تۆ گوێم له زریکه‌ی وه‌فا بێ که له ژێر ددانی بێ‌به‌ڵێنی‌دا ده‌کرۆژرێت و بڵێی به سه‌ر به‌ڵین‌دا بازدان ببێته باو؟ بڵێی پاش مه‌رگی هه‌ڵۆ گیانی به‌رزه‌فڕیی و ژینی پر له شانازی هه‌ڵۆیی له جێگای خۆیدا بمێنێ؟
شه‌هیدی مه‌زن ئه‌تۆ خوێن بووی ده‌رژایته نێو ده‌ماره‌خاوه‌کانمانه‌وه. ئه‌تۆ رووناکی بووی له چاوی بیر و بۆچوونماندا. هێزی فڕین به باڵی تۆوه ئه‌نازی و هه‌نگاوی ژیرانه‌ت هه‌وراز و نشێوی نه‌ده‌ناسی. له تۆوه فێر بووین زمانی شه‌پۆل: هه‌دا نه‌دان و کۆڵنه‌دان و ره‌مزی هه‌رمان. له تۆوه فێر بووین شانازی به ره‌نگی سووره‌وه کردن. تۆ رووباری خرۆشان بووی، ئاسته‌نگه‌کان و قه‌یرانه‌کان ئاوماڵکی که‌نارت بوون. تۆ شه‌ونمی به‌ربه‌یان بووی، هێدی هێدی له سه‌ر په‌ڕه‌ی سووره‌گوڵی هیواکانمان جێگات ده‌گرت.
شه‌هیدی مه‌زن داره‌داره‌ی کوتری په‌خشانی من که‌ی ده‌توانێ له ئاسمانی به‌رزی په‌سنی تۆدا ته‌قڵه لێدا و کوا هاوکێشی فڕینێکه به به‌رزی ژیره‌ومه‌ریی تۆ. باڵای بیرت چیایه‌ک بوو ته زیاتر پێی هه‌ڵده‌زناین، دنیایه‌کی گه‌وره‌ترمان لێ ده‌رده‌که‌وت.
ئه‌ی تیشکی تۆراو له چاوی هیوا! نازانم له‌مه‌وبه‌دوا پریاسکه‌ی خه‌مه‌کانم لای کێ بکه‌مه‌وه. بڵێی بێ تۆ گوڵ و که‌نین، باران و ماچ، روو له زێده‌که‌مان بکه‌ن؟ ده‌ترسم پاش کوژانه‌وه‌ی چرای چاوه‌کانت، ئه‌ستێره‌کان له کێڵگه‌ی ئه‌ستێوه‌ردا بنێژین و به ته‌مای خه‌رمانه‌ی مانگ بین. بڵێی بێ تۆ بتوانین گورگ و شوان، به‌رده و عابید لێک هه‌ڵاوێرین و بڵێی هیوا به کارد و کفنه‌وه داوای لێبووردن له بکوژانی خۆی بکا؟
ئه‌ی له وه‌رزی خوێن و خه‌مدا گڕکانی وره و ئازایی! شه‌که‌ت نیم و پشووشم له سه‌ر خۆیه، به‌ڵام رێگاکه سه‌خته، جه‌نگه‌ڵێکی بێ ئه‌مانه، تاریکستانێکی چڕه، ته‌رته‌ماڵه، هه‌ڵه‌مووته. بۆیه داوات لێ ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر چرای چاوه‌کانت کوژانه‌وه، په‌نجه‌کانتمان بۆ بکه به‌شه‌م، با له به‌ر تیشکی شه‌می په‌نجه‌کانتدا له تا‌ریکستانه‌وه به‌ره‌و شاری رووناکی و دڵنیایی رێگا ببرین، با بتوانین به‌ره‌و دووڕگه‌ی ترووسکه و هانا هه‌نگاو هه‌ڵێنین. ئه‌گه‌ر شه‌می په‌نجه‌کانی تۆ رابه‌ر بێ، دڵنیام نه هه‌ڵگورد خۆی به ته‌نیا ئه‌زانێ، نه په‌ڕه‌ژاڵ هه‌ست به بێ‌په‌نایی ئه‌کا و نه بێستوون بێ فه‌رهادی پێداده‌رئه‌که‌وه‌ێ.
شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو! مه‌گه‌ر شه‌می په‌نجه‌کانت نه‌هێڵن من و به‌هار پیر بین به‌لای ئه‌و گوڵاڵه‌وه که خه‌و به پشکووتنه‌وه ده‌بینێ و به لای ئه‌و عه‌شقه‌وه که له چوار لاوه بۆسه‌ی بۆ دانراوه.
ئه‌ی میوانی پایه‌به‌رزی مه‌ڵبه‌ندی غه‌ریبی! دیاره کۆمۆنی پاریس شانازی به میوانداریته‌وه ئه‌کا، به‌ڵام جێگای خه‌بات و فیداکاری تۆ ستانی خۆشه‌ویست بوو، ده‌بیا جێگای سره‌وتنیشت هه‌ر ئه‌و خاکه پیرۆزه با. ده‌بیا شانازی شوشتنی ته‌رمی پیرۆزت بدرایه به گۆلی زرێبار. خه‌ڵاتیت شاڵی کڕی هه‌ورامان با. ره‌وه‌زێکی شاخی به‌رزی ستان گۆڕخانه‌ت با و به‌ردی چیای ئاگری پارده‌ی ده‌وری گڵکۆت و چه‌پکه گوڵی داڵاهۆ و په‌ڕاو و ئارێز و په‌ڕه‌ژاڵ رازێنه‌ره‌ی گۆڕه‌که‌ت با.
شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو! پاش کوژانه‌وه‌ی چرای چاوه‌کانت با له به‌ر تیشکی شه‌می په‌نجه‌کانتدا، هه‌موو چاوه‌کان بکه‌ین به یه‌ک چاو، هه‌موو ده‌سته‌کان بکه‌ین به یه‌ک ده‌ست، هه‌موو هه‌نگاوه‌کان بکه‌ین به یه‌ک هه‌نگاو، هاواره‌کان با یه‌ک بن، هه‌موو یه‌ک بین، هه‌موو یه‌ک بین.
له کۆتاییدا ئه‌وه ماوه بڵێم:
شه‌هیدی رێگای ئازادی
دوکتۆری ئازاری کۆمه‌ڵ
رێنوێنی رێی پیرۆزی ایه‌تی
مامۆستای ژیر
سه‌رکرده‌ی گه‌ل
گیانت دانا له پێناوی سه‌ربه‌ستی‌دا
به جێت هێشتین له باهۆزی بێ تۆییدا
ئارامت گرت له مه‌ڵبه‌ندی غه‌ریبی‌دا
خودای ستانت له گه‌ڵ
خودای ستانت له گه‌ڵ
مامۆستا ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌نا
زستانی 2004 نۆروێژ
RSS
چاپ کردن/Print